موقته‌دا سه‌در بڕيارێكى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سعووديه ده‌ركرد
سه‌در داواى له لايه‌نگرانى كرد
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كه‌م به‌رهه‌مى سه‌ردانه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ سعووديه ده‌ركه‌وت و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ عێراق سه‌در داواى له لايه‌نگرانى كرد، هه‌موو درووشم و لافيتهيهكى دژ به سعووديه له شوێنه گشتييه‌كانى عێراق لابه‌رن.
دواى ئه‌وه‌ى له 2016 سعووديه كه‌سايه‌تى شيعهى وڵاته‌كه‌ى نه‌مر ئهلنهمرى له سێداره‌دا، له ناوخۆى عێراق هه‌زاران درووشم و لافيتهى دژ به سعووديه له شوێنه گشتييه‌كان هه‌ڵواسران.
سايتى به‌غداد پۆست بڵاويكردووه‌ته‌وه، موقته‌دا دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعووديه بڕياريداوه هه‌موو ئه‌و درووشمانهى له دژى ريازن لاببرێن.
ئه‌م بڕياره‌ى سه‌در له كاتێكدايه له ناوخۆى سعووديه، هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ستيانكردووه به هێرشكردنه سه‌ر شارۆچكه‌ى عهواميهى شيعهنشين و ده‌يانه‌وێت دانيشتوانه‌كه‌ى رابگوزێن و شه‌ڕ و پێكدادانى چه‌كدارى له نێوان سوپاى سعووديه و گرووپه چه‌كداره‌كانى شيعه به‌رده‌وامه.
ره‌وتى سه‌در له 1ى ئاب/ ئۆگستدا به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و تێيدا رايگه‌ياند، سه‌در، ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى عێراقه و ره‌خنه‌ى تونديش له هه‌ژموونى ركابه‌رى هه‌رێمايه‌تى سعووديه كه ئێرانه ده‌گرێت له عێراق و سووريا و گوتارێكى ئاينيى ميانڕه‌وى نوێى هه‌يه.
ئه‌م گوتاره نوێيه‌ى سه‌در دواى ئه‌وه هات رۆژى 30ى تهمموز/ يۆليۆى رابردوو، سه‌در دواى 11 ساڵ له سه‌ردانى يه‌كه‌مى بۆ سعووديه، سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كرد و له‌گه‌ڵ جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كۆبوويه‌وه.
پێشتر زانيارييه ميديايهكان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌در داهاتووى عێراق و كاريگه‌رييه‌كانى راپرسى 25ى ئهيلوولى كوردستانى له‌گه‌ڵ مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان باسكردووه و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر پێويستى به يه‌كپارچه‌يى مانه‌وه‌ى عێراق كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى سايتى به‌غداد پۆست، سعووديه به‌ڵێنى به سه‌در داوه به بڕى 10 مليۆن دۆلار هاوكارى ئاواره عێراقييه‌كان بكات.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و سعووديه له 1990ه‌وه پچڕابوون و به ته‌واوه‌تى ئاسايى نه‌بوونه‌وه تا 2015.