حه‌شدى شه‌عبى دژى سه‌در هاته ده‌نگ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى جێى قبووڵ نييه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى رايگه‌ياند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى جێى قبووڵ نييه.
موقته‌دا سه‌در رايگه‌ياندبوو، پێويسته حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌ندامه رێكخراوه‌كانى بخرێنه سه‌ر سوپا و تێكه‌ڵى سوپاى نيشتيمانى بكرێنه‌وه.
ئه‌سه‌دى گوتى: سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى به روونى رايگه‌ياندووه، حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵناوه‌شێنرێته‌وه و به‌شێكى سه‌ره‌كى سيستمى ئه‌منى و به‌رگرى عێراقه.
ئه‌سه‌دى ئه‌وه‌شى گوت: حه‌شد بريتييه له فه‌تواى مه‌رجه‌عييه‌ت و راسته‌وخۆ سه‌ر به حكومه‌ته و چاره‌نووسى روون و ئاشكرايه و ياساى تايبه‌تى هه‌يه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران په‌سند كراوه.
موقته‌دا سه‌در بۆچوونى نوێى له باره‌ى ره‌وشى سياسى و ئه‌منى عێراق هه‌يه و له نوێترين بۆچووندا رايگه‌ياندووه، پێويسته حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌ندامه رێكخراوه‌كانى بخرێنه رێزى سوپاى نيشتيمانى.