داعشه فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
وه‌زیری ناوخۆ: له رێوشوێنێ پێویست بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی گه‌ڕاوه‌كان ده‌گه‌ڕێن
K24 - هه‌ولێر:
جیرار كۆلوم، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا رۆژی 5/8/2017 له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له ناوچه جیاوازه‌كانی جه‌نگ له عێراق و سووریا، 271 توندڕه‌وی فه‌ڕه‌نسی گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵات و ئێستا داواكاری گشتی ده‌ستیان به لیكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا كردووه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی 700 فه‌ڕه‌نسی له ریزی چه‌كدارانی داعشدا له عێراق و سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئێستا فه‌ڕه‌نسا هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا له رێوشوینێكی پێویست ده‌گه‌ڕێت، تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ژماره زۆره بكات كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و پێیان ده‌ڵێن "گه‌ڕاوه‌كان".
كۆلوم به رۆژنامه‌ی Le Journal du Dimanche گوتووه "له نێوان ئه‌و 217 توندڕه‌وه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، 217 كه‌سیان كه‌سانێكن ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 ساڵانه‌وه‌یه و 54 كه‌سیشیان منداڵن و ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ش ئیستا خراونه‌ته ژێر چاودێری و ده‌ستبه‌سه‌رن".
رۆژنامه‌كه له وه‌زیری ناوخۆی پرسیوه، ئایا ده‌زانن ژماره‌ی ئه‌و داعشه فه‌ڕه‌نسیانه چه‌ندن كه له عێراق و سووریا كوژراون؟.
به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گوتوویه‌تی "زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و زانیاریانه ته‌ئكید بكه‌ینه‌وه".
له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند "یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕی شه‌قامه‌كانی شاری مووسڵی عێراقیان كردووه، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه چووبن تا داعشه فه‌ڕه‌نسییه‌كان بكه‌نه ئامانج و بیانكوژن".