قوتابیە یەكەمەكەی كەركووك كچە پێشمەرگەیە

ھودا سەلمان چیرۆكی سەركەوتنی بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە

K24 - كەركووك

كچه‌ خوێندكارێكی شه‌شه‌می ئاماده‌یی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك، كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌ به‌ كۆنمره‌ی 99،47 بووه‌ یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی زانستی خوێندنی كوردی.

 ئه‌و كچه‌ باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌و هه‌ر له‌ سه‌رتاییه‌وه‌ خه‌ون و ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ رۆژێك بگاته‌ زانكۆ و له‌ پزیشكی بخوێنێت.

ھودا سەلمان، قوتابی یەکەمی سەر ئاستی خوێندنی کوردی بە كوردستان24 گوت: "ھەندێك رۆژ كە وانەم زۆر بوو لە ژوورەكەم نەدەچوومە دەرەوە و تا كاتی خەوتنم دەمخوێند".

لە پەنای خوێندنەکەیدا ئەم کچە دەستبەرداری ھاوکاری کردنی دایکیشی نەبوو، بەڵام دایکی پاڵپشتی ئەوی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ نمرەیەکی بەرز بەدەست بھێنێت،  ئێستایش دایکی لەھەموو کەس زیاتر دڵخۆشە بەسەرکەوتنی کچەکەی.