سەفین دزەیی: بڕیاری پێویست لەسەر پاشەكەوتی مووچە دەدرێت

"وەزارەتی دارایی و لیژنەیەكی تایبەت لەسەر سینارۆیەك ئیش دەكەن"

K24 - ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "پاشەكەوتی مووچە كە ماوەیەكە باسی لێوە دەكرێت، ئێستا وەزارەتی دارایی و لیژنەیەكی تایبەت، لەسەر سیناریۆیەك ئیش دەكەن لەسەر بنەمای داھات و زیادبوونی داھات، سینارۆكان لەگەڵ لیژنەی تایبەت لە ئەنجوومەنی باڵای قەیرانەكان تاوتوێ دەكرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت".

له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران، سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند: "پێویسته‌ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له‌به‌رچاو بگیرێن".