باجی جیابوونه‌وه 47 تا 100 ملیار دۆلاره
بۆ یه‌كه‌مجار بڕی پاره‌ی جیابوونه‌وه‌كه پاره‌كه دیاری ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی ته‌لگراف بڵاویكرده‌وه، بریتانیا ئاماده‌یه بڕی 40 ملیار یۆرۆ كه ده‌كاته 47.1 ملیار دۆلار، بداته یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێتییه‌كه جیابێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره لایه‌نی بریتانی ژماره‌یه‌ك دیاری بكات و به "پسووله‌ی بریكست" ناوده‌برێ، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه كه‌متره له‌وه‌ی له برۆكسێل باس ده‌كرێت و ده‌ڵێن "له‌سه‌ر بریتانیا پێویسته نزیكه‌ی 100 ملیار یۆرۆ بدات".
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه ده‌ڵێت "بریتانیا ئه‌و بڕه پاره‌یه نادات، ئه‌گه‌ر بێت‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی نه‌دات دانووستان له‌سه‌ر ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن و بازرگانی نێوانیان بكرێت".
به‌ڵام برۆكسێل رایگه‌یاندووه "له باره‌ی پسووله‌ی جیابوونه‌وه‌و مافی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌وروپییانه‌ی له بریتانیا نیشته‌جێبوون، له‌گه‌ڵ پرسی سنووری ئیرله‌ندا، پێشكه‌وتن به دیهاتووه، ئه‌وه‌ش به‌ر له رێككه‌وتنی تایبه‌ت به ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد هاتووه‌ته ئاراوه.
ئێستا به‌رپرسانی بریتانیا له پێشنیاری رێككه‌وتنی گوازه‌ره‌وه ده‌كۆڵنه‌وه كه به‌و هۆیه‌وه رێگه‌ی به بریتانیا داوه ساڵانه بڕی 10 ملیار یۆرۆ بداته یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی 3 ساڵ پاش جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا له 19/3/2019.
ئه‌و پارانهیشی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر گه‌یشتنی به بازاڕی یه‌كگرتووی ئه‌وروپی بیدات، پێویسته پێشتر به‌ش به‌ش بیدات و له حیساباتی كۆتایی ده‌رده‌هێنرێت.
به‌ڵام میشال بارنییه، گه‌وره دانووستانكاری ئه‌وروپی بۆ دۆسێی بریكست، هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌ك پسووله‌ی جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا دیارنه‌كردووه كه له پرۆژه‌ی تونیلهكانی ئه‌وروپا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، جیا له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجی دیكه كه ده‌بێت بریتانیا بیدات.