چوار سه‌ربازى ئێرانى كوژران و 12ى ديكه بريندار بوون
رووداوێكى ته‌قه‌كردن له بنكه‌يه‌كى ئاسمانى نزيك تارانى پايته‌خت روويداوه.
K24 – هه‌ولێر:
چوار سه‌ربازى كۆمارى ئيسلامى كوژران و 12ى ديكه بريندار بوون.
ئاژانسى ميهرى ره‌سمى كۆمارى ئيسلامى ئێران بڵاويكرده‌وه، رووداوێكى ته‌قه‌كردن له بنكه‌يه‌كى ئاسمانى نزيك تارانى پايته‌خت روويداوه.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، سه‌ربازێك ته‌قه‌ى له هاوڕێكانى كردووه و به‌و هۆيه‌وه چوار پاسدار كوژراوون و 12ى ديكه بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان رووداوه‌كه له بنكه‌ى ئاسمانى نزيك ناوچه‌ى كهريزكى خۆرهه‌ڵاتى تاران روويداوه.
جێى ئاماژه‌يه له مانگى تهمموز/ يۆليۆى رابردوودا سه‌ربازێكى ئێرانى له سه‌ربازگه‌ى ئابيكى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 100 كيلۆمه‌تر له تارانى پايته‌خته‌وه ته‌قه‌ى له هاوڕێكانى كرد و له ئاكامدا 3 سه‌رباز كوژران.
پێشتريش له مانگى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2016دا سه‌ربازێكى ئێرانى ته‌قه‌ى له سێ سه‌ربازى ديكه كرد و سه‌ره‌ڕاى كوشتنى ئه‌وان، به فيشه‌كێك كۆتايى به ژيانى خۆيشى هێنا.