ئيسرائيل مافى په‌نابه‌رێتى ده‌داته ژنه ميدياكارێكى ئێرانى
بانگهێشتكراوه بۆ ئه‌وه‌ى له ئيسرائيل مافى په‌نابه‌رێتى وه‌ربگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ژنه ميدياكارێكى ئێرانى له توركيا له لايه‌ن ته‌لئه‌بيبه‌وه بانگهێشتكراوه بۆ ئه‌وه‌ى له ئيسرائيل مافى په‌نابه‌رێتى وه‌ربگرێت.
بلۆگه‌رى ئێرانى و په‌يامنێرى رۆژنامه‌ى تايمز ئۆف ئيسرائيل، نه‌دا ئه‌مين كه له 2014ه‌وه له توركيا نيشته‌جييه رايگه‌ياند، ژيانى له زه‌حمه‌تيدايه به هۆى پێ نه‌دانى مافى په‌نابه‌رێتى له توركيا.
نه‌دا ئه‌مين ئه‌وه‌شى وتووه، به‌دواى وڵاتێكى ديكه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى پێبدات.
به شێوه‌يه‌كى گشتى رێگه به ئێرانييه‌كان نادرێت بچنه ئيسرائيله‌وه به هۆى خراپى په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى نه‌دا ئه‌مين، وه‌زيرى ناوخۆى ئيسرائيل ئارييه درعى رايگه‌ياند، بڕيارى ده‌ركردووه بۆ پێدانى ڤيزاى چوونه ناو ئيسرائيل به بلۆگه‌رى ئێرانى نه‌دا ئه‌مين.
درعى گوتيشى: ئه‌و ژنه ميدياكاره ژيانى رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: رێگه به نه‌دا ئه‌مين ده‌ده‌ين به بێ دواكه‌وتن رووبكاته ئيسرائيل و ره‌وشى خراپى ژيانى له‌به‌ر چاو ده‌گرين.
Times of Israel Persian blogger faces deportation from Turkey, fears being sent back to Iran https://t.co/FTGStyXTVm via @timesofisrael
— Neda Amin (@Amin_Neda) ١ أغسطس، ٢٠١٧