چین ئامۆژگاری كیم ده‌كات
"بڕیارێكی ژیرانه بده"
K24 - هه‌ولێر:
وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ئامۆژگاری كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌كات و داوای لێده‌كات، بڕیارێكی ژیرانه بدات.
داواكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین دوای ئه‌وه هات، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سزای نوێی به‌سه‌ر پیۆنگ یانگدا سه‌پاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی و تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه بالیستییه‌كانی.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌رێمی دراوسێی كۆریای باكوور، له مانێلای پایته‌ختی فلیپین، وانگ یی بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "پێویسته كۆماری كۆریای دیموكراتی گه‌ل، بڕیارێكی ژیرانه و درووست بدات".
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به كۆی ده‌نگی هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی، بڕیاریاندا سزای توند به‌سه‌ر كۆریای باكووردا بسه‌پێنن و ره‌نگه به‌هۆیه‌وه پیۆنگ یانگ، له داهاتی ساڵانه بێبه‌ش بێت، كه له ملیاران دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌و سزا نوێیانه‌ش، كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ماهه‌نگی چین و رووسیا به‌رزده‌نرخێنێت، له سه‌پاندنی ئه‌و سزا نوێیانه به‌سه‌ر كۆریای باكوور.
سه‌پاندنی ئه‌و پاكێجه سزا نوێیه، به یه‌كه‌م سزا داده‌نرێت بۆ سه‌ر پیۆنگ یانگ له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كاربووه، پاكێجه سزاكه‌ش، كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی ئاسن، خه‌ڵووز و راوی ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه،
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، تێبینی له گۆڕانكاری هه‌ڵوێستی چین و رووسیا ده‌كرێت له دژی كۆریای باكوور و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای بوونی گرژی و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ واشنتن.
سه‌رچاوه: SkyNews