شاره‌زايه‌كى رووسى هۆكارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ته‌نف ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مريكا هاوكارى هه‌سه‌ده ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌لكسه‌نده‌ر چاركۆڤسكى، شاره‌زا و شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى رووسى له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى نيزاڤيسيمايا گازێتا بڵاويكردووه‌ته‌وه، شيكردنه‌وه‌ى بۆ ره‌وشى سووريا كردووه و هه‌وڵيداوه وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بداته‌وه بۆچى ئه‌مريكا ناوچه‌ى تهنفى بۆ رووسيا چۆڵكردووه.
چاركۆڤسكى نووسيويه‌تى:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 30 چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكاران له ناوچه‌ى ته‌نف خۆيان راده‌ستى حزبوڵڵاى لوبنان كردووه.
هاوكات كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مريكا دهستيههڵگرتووه له هاوكاريكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا و بڕيارى داوه له ناوچه‌ى ته‌نف بكشێته‌وه و داواشى له ميليشياى "لوا‌ء شهداء القريتين" كردووه چه‌كه‌كانيان راده‌ست بكه‌ن.
به هۆى سه‌ركه‌وتنى هێزه حكومييهكانهوه ئه‌مريكا پاشگه‌ز بوويه‌وه له جێگيربوون و ده‌ستگرتنى به‌سه‌ر ناوچه‌ى تهنفدا و ئه‌وه‌ش به پله‌ى يه‌كه‌م په‌يوه‌ندى به بوونى هێزه‌كانى رووسياوه هه‌يه له سووريا.
كاتێك هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و حزبوڵڵا و چه‌كداره شيعه‌كانى سه‌ر به ئێران گه‌يشتنه سنوورى باشوورى خۆرئاواى ته‌نف و دهستيانگرت به‌سه‌ر ده‌روازه‌ى وهليد دا، واته زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى كه له ژێر هه‌ژموونى به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا بوو و هێڵى پشته‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ش سنوورى ئه‌رده‌نه كه لێيه‌وه چه‌ك و كۆمه‌ك و پشتيوانى ده‌گه‌يشته به‌رهه‌ڵستكاره‌كان. ئه‌مه‌ش واى ده‌خسته به‌ر چاو كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى حكومه‌تى سووريا نابنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر هێزه ئه‌مريكاييه‌كان.
به‌ڵام كاتێك سوپاى سووريا به هاوكارى هێزه عێراقييه‌كان به ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى ده‌روازه‌ى وهليدى گرته ده‌ست ئيدى بۆ ئه‌مريكا هيچ سوودێك له مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ته‌نف نه‌ما.
چونكه ئه‌و ناوچه‌يه به بيابانێكى رووته‌ن ده‌وره دراوه و ئه‌مريكاييه‌كان هيچ سوودرێكى ستراتيژييان له مانه‌وه‌يان نهدهبينى.
هه‌ربۆيه جهنهراڵهكانى ئه‌مريكا بڕيارياندا ئه‌و ناوچه‌يه بۆ رووسه‌كان بهجێبهێڵن و ئه‌وه‌ش بكه‌نه سه‌ره‌تايه‌كى ديكه بۆ ده‌رخستنى نيازپاكى خۆيان به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌مريكاييه‌كان.
زانيارى ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتووه، كه به‌شێكى زۆرى هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا ره‌تيانكردووه‌ته‌وه شه‌ڕى داعش بكه‌ن و هه‌ندێك له‌وان سه‌ربازى راكردووى سوپاى سووريا بوونه و له ريزى سوپاى ئازادى سووريا جه‌نگاوون و به‌شێكيشيان چووبوونه ريزى گرووپى "لوا‌ء شهداء القريتين"ـى سه‌ر به به‌ره‌ى ئه‌حرارى شام.
ئه‌و ميليشيا چهكداريانه له ئه‌مريكا تووڕه و نيگه‌ران بوونه، چونكه ئه‌مريكاييه‌كان داوايان لێيان كردووه، ده‌ست له شه‌ڕى سوپاى سووريا هه‌ڵگرن و چه‌كه‌كانيان رووبكه‌نه داعش.
كه‌ناڵى سى ئێن ئێن بڵاويكردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌و داوايه‌ى ئه‌مريكاييه‌كان، چه‌كداره‌كان سه‌ربازگه‌كانى مه‌شق و راهێنانى ئهمريكاييهكانيان له ناوچه‌ى ته‌نف به‌جێهێشتووه.
به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌وه روونه كه بڕيارى فه‌رمانده ئه‌مريكاييه‌كان بۆ كشانه‌وه له ته‌نف راسته، چونكه: يه‌كه‌م: ده‌توانن هێزه‌كانيان بگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌ى دێرزوورى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و غاز و ئه‌و ناوچه‌يه بايه‌خى ستراتيژى له رووى سه‌ربازييه‌وه بۆ ئه‌مريكا زياتره چونكه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى به‌غدا.
دووه‌م: ئه‌مريكاييه‌كان ده‌توانن له ئه‌رده‌ن گرووپ و هێزى نوێى به‌رهه‌ڵستكاران درووست بكه‌ن و بيانگوازنهوه بۆ ته‌نف ئه‌گه‌ر پێويستى كرد.
سێيه‌م: گرنگترين شت بۆ واشنتن به‌هێزكردنى بوون و ئامادهگييهتى له باكوورى سووريا، به تايبه‌تى له كاتێكدا كه يه‌كينه‌كانى سه‌ر به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له رووى سه‌ربازييه‌وه سه‌ركه‌وتنى به‌رچاويان به‌ده‌ستهێناوه و له‌و ناوچه‌يه‌ش ده‌توانن هێزێكى گه‌وره پێكه‌وه بنێن بۆ به‌رگرتن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و حكومه‌تى سووريا و بێگومان له‌وێش هاوپه‌يمانه‌كانيان بێ پشتيوانى به‌جێناهێڵن.
هه‌ربۆيه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له ته‌نف به سه‌ركه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێت چونكه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى زانيارى درووستيان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى سووريا و ئه‌وه‌ى له زه‌مينه‌ى واقيعدا رووده‌دات نييه. ئه‌مه‌ش به‌و مانايه دێت كه واشنتن هه‌رگيز نايه‌وێت خۆى راده‌ست بكات.
وازهێنانى ئه‌مريكاش له پشتيوانيكردنى به‌شێك له گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به ماناى ئه‌وه نايه‌ت كه ده‌ستبه‌ردارى پشتيوانيكردن له سه‌رجه‌م هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان بووه يان ده‌بێت.
له رووى كردارييهوه ته‌نف ته‌نيا ناوچه‌يه كه ده‌كرێت هێزه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا و ئه‌مريكا تێيدا هاوكارى يه‌كدى بكه‌ن. به كشانه‌وه‌ى واشنتن له‌و ناوچه‌يه واته ئه‌مريكاييه‌كان ته‌نيا ده‌يانه‌وێت به‌ره‌نگارى رووسيا ببنه‌وه.