له رێگه‌ی پرۆژه‌ی گه‌نج و كشتوكاڵ به‌رهه‌می هاورده‌كراو كه‌مده‌كرێته‌وه
رۆژانه نزیكه‌ی 600 بۆ 700 كیلۆ به‌رهه‌می هه‌مه‌جۆریان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سێ مانگه به‌شێك له قوتابیان و ده‌رچووانی به‌شی كشتوكاڵی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری پرۆژه‌ی گه‌نج و كشتوكاڵیان كردوه ، پرۆژه‌كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه ماوه‌كه‌ی چوار مانگه ، ڕۆژانه ئه‌م قوتابیانه به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایان مامۆستاكانیان بۆیان دیاریكراوه به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند جۆر‌و میوه‌و سه‌وزه‌وات ده‌كه‌ن.
مامۆستای سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، قوتابیان جگه له‌وه‌ی دڵخۆشن به‌بوونی پرۆژه‌ی له‌مجۆره، داواده‌كه‌ن پشیوانیان بكرێت و پرۆژه‌كه‌ش كاتی نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌كار و به‌هه‌می خۆماڵی و ته‌ندرووست به‌رهه‌م بهێنن.
خه‌رمان سه‌لاح, به‌رپرسی به‌شی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان, رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كان و كۆكردنه‌وه‌یان, به‌گوێره‌ی نرخی رۆژ له چه‌ند مۆڵێك و بازاڕه‌كاندا ساغ ده‌كرێنه‌وه.
له‌كۆتایی پرۆژه‌كه‌دا داهاتی به‌رهه‌می ئه‌م چوار مانگه له‌سه‌دا 80ی قوتابیه‌كان بۆ خۆیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و بڕه داهاتێكی كه‌میش بێت بۆ ئه‌وان، به‌ڵام تاكه داواكاری و ئاواتیان ئه‌وه‌یه خۆیان و هاوڕێكانیان ببنه خاوه‌ن پرۆژه‌ی له‌م جۆره و خاكی به پیتی كوردستان به‌به‌رهه‌مه هه‌مه جۆره‌كانی كشتوكاڵی پڕبكهنهوهو خواست و پێویستی ناوخۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌كراو كه‌م بكه‌نه‌وه.