تره‌مپ له بووك ده‌گه‌ڕێ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شداریی ئاهه‌نگی بووك و زاوایه‌ك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یهككگرتووهكانی ئه‌مریكا، به شداریی خۆشی و ئاهه‌نگی بووك و زاوه‌یه‌ك ده‌كات، كه سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ هاوسه‌رگیریكردن، ئه‌و كاته‌ی بووك و زاواكه له‌و یانه‌ی تره‌مپ وه‌رزشی تیدا ده‌كات خۆیان ئاماده كردووه، سه‌رۆك به‌شداری خۆشی و شادی ئه‌وانی كردووه.
تره‌مپ له‌و كاته‌ی به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به گۆڵف ده‌جوڵێت و بووك و زاواكه ده‌بینیێ، بانگیان ده‌كات و ده‌ڵێت "كوا بووكه‌كه" ئه‌وكاته بووك و زاواكه پێده‌كه‌نن و سه‌رۆكیش وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌گرێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به فراوانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
جێگای بیرهینانه‌وه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ پشووی زۆر وه‌رده‌گرێت و ده‌چێته یاری گۆڵف، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی ڤیدیۆكه، ماوه‌ی 17 رۆژ ته‌نها له نیوجێرسی ماوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی "كاته‌كانم به كۆبوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌م".