شاندی دانوستانكاری كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاری ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم هه‌وڵه‌كانی بۆ گفتوگۆكردن چڕده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دیاریكردنی شاندی دانوستانكاری كورد بۆ به‌غدا ده‌ستیپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی شاندیكی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانه، تا سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا ده‌ست به گفتوگۆ و دانووستان بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارن و به گویره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 داوا كراوه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێنه ناو لیژنه‌كانه‌وه.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و شانده باڵایه و كاتی چوون و به‌رنامه‌ی گفتوگۆكانیشیان دیاری ده‌كرێت و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ش دیارده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌غدا باسی ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی"ئه‌و شانده‌ی ده‌چنه به‌غدا، به به‌ڵگه ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستووریانه‌ش ده‌خه‌نه پێش چاوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".