ریزبه‌ندی باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی لالیگا ده‌ستنیشان كرا
مێسی پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و كریستیانۆش له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌م دێت
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی مێژووی خولی ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا، كریستیانۆ رۆناڵدۆش له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌م دێت.
ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی ئیسپانیا كه به‌پشت به‌ستن به ژماره و داتا، ریزبه‌ندی باشترین یاریزانانی مێژووی لالیگای بڵاو كرده‌وه كه تێیدا مێسی به باشترین مێژووی لالیگا ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی 10 باشترین یاریزانی مێژووی لالیگایه
1ـ لیۆنێل مێسی 545 خاڵ
2ـ رائول گۆنزالێز 528 خاڵ
3ـ سیزار رۆدریگێز 524 خاڵ
4ـ زارا 493 خاڵ
5ـ كینی كاسترۆ 488 خاڵ
6ـ خوان ئارزا 481.7 خاڵ
7ـ دی ستیفانۆ 481.3 خاڵ
8ـ پاكۆ خینتۆ 467 خاڵ
9ـ كارلۆس ئالۆنسۆ 467 خاڵ
10ـ گیرمۆ گۆروستیزا 454 خاڵ
ئه‌م ریزبه‌ندییه 1929 كه یه‌كه‌مین وه‌رزی لالیگای ئیسپانیا به‌ڕێوه چووه ده‌ستپێده‌كات تا 2017 كۆتایی دێت.