به ڤیدیۆ.. مێسی ئێران: نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریم نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به مێسی بچم
"له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له ئیسپانیا سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كه‌م"
K24 ـ تاران
ره‌زا په‌رستش، ئه‌و گه‌نجه ئێرانییه‌ی كه به هاوشێوه‌ی لیۆنێل مێسی له جیهان ناسراوه، له دیدارێكی تایبه‌تی كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مانگی داهاتوو سه‌ردانی لیۆنێل مێسی ده‌كات، ده‌شڵێت: دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له ئیسپانیا سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كه‌م.
ره‌زا په‌رستش، كوڕێكی 25 ساڵانی ئێرانییه كه به هاوشێوه‌ی مێسی بارسێلۆنا ناسراوه و له دوای كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند و بووه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان جیهان.
مێسی ئێران له دیمانه‌یه‌كی كوردستان24ـدا، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له مانگی داهاتوو سه‌ردانی لیۆنێل مێسی له ئیسپانیا ده‌كات، به گاڵته‌وه‌ش ده‌ڵێت: ده‌چمه بارسێلۆنا و شوێنی نێیمار ده‌گرمه‌وه.
ڕه‌زا په‌رستش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له چه‌ندان وڵاتی جیهان داوای ریكلامی بازرگانی لێكراوه، به گوته‌ی خۆی ته‌نانه‌ت له شاری سلێمانی 12 كۆمپانیا داوای گرێبه‌ست و ریكلامیان لێكردووه.
مێسی ئێران له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: تا لیۆنێل مێسی نه‌بینم هیچ ریكلام و په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیا و لایه‌نێك ناكه‌م
ره‌زا له به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی به لیۆنێل مێسی بچێت هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كرد بێت.
ره‌زا قوتابییه له كۆلێژی بیناسازی تاران، 6 ساڵ پێش ئێستا، به‌رده‌وام باوكی به ره‌زای كوڕی ده‌گوت شێوه‌ت زۆر له مێسی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕێ به‌م قسه‌یه نه‌ده‌كرد و ئه‌م بابه‌ته‌ی پشتگوێ ده‌خست، به‌ڵام دواتر ره‌زا به درێسی ئارجێنتینا و بارسێلۆنا خۆی ده‌رخست و خه‌ڵكانێكی زۆر وایان هه‌ستكرد ئه‌و مێسی راسته‌قینه‌یه، به‌هۆیه‌وه وێنه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ گرت.