بارسا شوێنی نه‌یمار به‌م یاریزانه پڕده‌كاته‌وه
نرخەکەی سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆیه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی نه‌یمار داسێلڤا، رووه و پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، بارسێلۆنای ئیسپانی جێهیشت، ئێستا ئه‌و یانه ئیسپانییه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، شوێنی ئه‌و هێرشبه‌ره به كۆتینهۆ پڕبكاته‌وه.
ماوه‌یه‌كی زۆره راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه بارسا له هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتینهۆ بباته ریزه‌كانی و له پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی نه‌یمار سوود له تواناكانی وه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌ی سکای سپۆرتسی بەریتانی بڵاویكرده‌وه، کۆتینهۆ تاکو ئێستا داوای رۆیشتنی لە یانەکەی نەکردووە و نایەوێت بە ناخۆشی یانەکە بەجێبهێڵێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه پێشتر رایگه‌یاندووه، ئەگەر یانەکەی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئەوا لیڤەرپوول بەجێناهێڵێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارسێلۆنا لەم هەفتەیە کۆتینهۆ دەگوازێتەوە یانەکەی و هەر لەم هەفتەیەش بە میدیاکانی دەناسێنێت.
چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو رائول سانهێلی بگاتە بەریتانیا بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی کۆتینهۆ یەکلابکاتەوە، کە چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەی بگاتە سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆ.