پێرێز كریستیانۆی هه‌رزانفرۆش كرد
به گوێره‌ی لێدوانێكی پێرێز، زۆرینه‌ی یانه‌كانی جیهان توانای كڕینی كریستیانۆیان هه‌یه
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر هێنده‌ی كێشی كریستیانۆ زێریان بده‌نێ ئاماده نین كریستیانۆ بفرۆشن.
پێگه‌ی Bleacher Footballـی بریتانیا، ئه‌م لێدوانه‌ی فلۆرێنتینیۆ پێرێزی قۆسته‌وه و نووسویه‌تی: نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك زێر 34.5 ملیۆن یۆرۆیه، كێشی كریستیانۆ 80 كیلۆگرامه، ئه‌گه‌ر ته‌واوی كێشی كریستیانۆ به زێڕ بخه‌ملێندرێت كه‌واته كریستیانۆ بایی نزیكه‌ی 3 ملیۆن یۆرۆیه، له كاتێكدا مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید یه‌ك ملیار یۆرۆیه.
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ ستایشكردنی كریستیانۆ دا، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق و به خراپ به‌سه‌ریدا شكایه‌وه.
به‌پێی لێكدانه‌وه و وردكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی، سه‌رۆكی ریال مه‌درید پێرێز، كریستیانۆی بۆ ئاستێك دابه‌زاند كه زۆرینه‌ی یانه‌كانی جیهان توانای كڕینیان ده‌بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له 2009 به به‌های 94 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد.
.jpg)