به وێنه بيبينه.. داعش به‌رپرسيارێتى راگه‌ياند
دوێنێ كرايه سه‌ر ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له نزيك سنوورى عێراق و سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش وێنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه دوێنێ كرايه سه‌ر ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له نزيك سنوورى عێراق و سووريا.
دوێنێ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ميليشياى كه‌تيبه‌كانى سه‌يد شوهه‌دا، رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا رايانگه‌ياندبوو، سنوورى نێوان عێراق و سووريا هێڵى سووره و نابێت هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى نزيكى ببنه‌وه، فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا به توندى بۆمبابارانى پێگه‌ى كه‌تيبه‌كانى سه‌يد شوههدايان له نزيك ئه‌و هێڵه سنووريه كردووه.
ئه‌و ميليشيايه له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ژماره‌يه‌كى زۆرى چه‌كداره‌كانيان كوژراون و بريندار بوون.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌مريكاييه‌كان ئاماژه‌يان به‌وه كردووه، كه به بۆمبى زيره‌ك مۆڵگه‌كانى داعشيان له سنوورى عێراق و سووريا بۆمبا‌باران كردوو، به‌ڵام له راستيدا چه‌كدارانى حه‌شد به‌ر ئه‌و بۆمبابارانه كه‌وتوون.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ياننامه‌يه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ره‌تيكرده‌وه هيچ هێرشێكى ئاسمانيان له‌و ناوچه‌يه ئه‌نجام دابێت.
ئه‌مڕۆش، رێكخراوى داعش ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه دوێنێ كردبوويه سه‌ر ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌ى جمونهى نزيك ته‌نف.



