پشیله‌یه‌ك زیانی 40 هه‌زار دۆلار به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت
به ته‌نها له ماڵه‌وه بووه
K24 - هه‌ولێر:
له‌شاری ئه‌ده‌لایدی ئوسترالیا، پشیله‌یه‌ك ده‌بێته هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ماڵێك و زیانی 40 هه‌زار دۆلار به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ینێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، پشیله‌یه‌ك له‌نێو چێشتخانه‌ی ماڵێكدا بازده‌داته شوێنی چێشتلێنان و پلاكێك داده‌گیرسێنێت، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئاگر له ماڵه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه ئاشكرایانكرد، ئه‌وان له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه به به‌رده‌م ماڵه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون و گوێیان له زنگی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه.
دوای چوونه ژووره‌وه‌ی تیمی ئاگركوژێنه‌وه بۆ ناو ماڵه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت جگه له شوێنپێی پشیله‌یه‌ك هیچ كه‌سێكی دیكه له شوێنه‌كه‌دا نه‌بووه.