پشیله‌یه‌ك زیانی 40 هه‌زار دۆلار به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت

به‌ ته‌نها له‌ ماڵه‌وه‌ بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌شاری ئه‌ده‌لایدی ئوسترالیا، پشیله‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ماڵێك و زیانی 40 هه‌زار دۆلار به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ینێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، پشیله‌یه‌ك له‌نێو چێشتخانه‌ی ماڵێكدا بازده‌داته‌ شوێنی چێشتلێنان و پلاكێك داده‌گیرسێنێت، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئاگر له‌ ماڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه‌ ئاشكرایانكرد، ئه‌وان له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌  كه‌ به‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون و گوێیان له‌ زنگی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بووه‌.

دوای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ بۆ ناو ماڵه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت جگه‌ له‌ شوێنپێی پشیله‌یه‌ك هیچ كه‌سێكی دیكه‌ له‌ شوێنه‌كه‌دا نه‌بووه‌.