میراتگری چه‌رچل هۆكاری موسڵمانبوونی ئاشكرا ده‌كات
له به‌ندیخانه بووه‌ته موسڵمان
K24 - هه‌ولێر:
جیمی سپێنسه‌ر چه‌رچل، ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی مارلبۆرۆ و میراتگری ویسنتن چه‌رچل، هۆكاری گۆڕینی ئایینه‌كه‌ی بۆ ئیسلام ئاشكرا ده‌كات، كه له ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی سزای به‌ندكردنه‌كه‌یدا، له زیندان بووه‌ته موسڵمان.
جیمی باس له‌وه ده‌كات، هۆكاری موسڵمانبوونی ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه، له به‌ندیخانه خواردنی زیاتری پێ بدرێت.
جیمی سپێنسه‌ر بۆ رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی ده‌ڵێت: "كاتێك چوومه به‌ندیخانه ئایینه‌كه‌ی خۆمم گۆڕی و بوومه موسڵمان، چونكه تاكه رێگه بوو بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی زیاتر وه‌ربگرم، ئه‌وه‌ی باش بوو دوای ره‌مه‌زان راسته‌وخۆ ئه‌و كاره‌م كرد".
جیمی خاوه‌ن ناوبانگێكی خراپه له به‌ریتانیا و نزیكه‌ی 30 ساڵ پێش ئێستا به زیاتر له 20 تۆمه‌ت دادگایی كرا، هاوكات ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی و لێیداوه، كاتێك هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی داوه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ریشی دراوه‌ته پاڵ.
هه‌رچه‌نده جۆن سپێنسه‌ر چه‌رچلی باوكی، زۆر هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ی له میراته‌كه‌ی بێبه‌ش بكات، كه به‌هاكه‌ی 36 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانیا بوو، له‌گه‌ڵ كۆشكی بلینهایم له كه‌رتی ئۆكسفۆردشایر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوود بوو.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكی حكوومه‌تی به‌ریتانیا گواستوویه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان بۆ گه‌یشتن به خۆراكی زیاتر له به‌ندیخانه، هه‌مان بیرۆكه‌ی جیمی به‌كارده‌هێنن و ده‌بنه موسڵمان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی به‌ریتانی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه سه‌باره‌ت به جیمی ده‌ڵێت: "كاره نایاسییه‌كانی بووه‌ته به‌شێك له رابردوو، ماوه‌ی ده ساڵیشه وازی له‌به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره به‌هێزه‌كان داوه، به‌ر له مردنی باوكیشی، كه سێ ساڵ به‌ر له ئێستا و له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا كۆچی دوای كرد، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاسایی كردووه‌ته‌وه".
هیچ یه‌كێك له سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه نه‌كردووه، كه میراتگری چه‌رچل ئێستا به ئایینی ئیسلام پابه‌نده، یاخود وازی لێهێناوه و ده‌ستبه‌رداری ئیسلام بووه.
سه‌رچاوه: RT