به وێنه.. داعش ئه‌و پاسداره‌ى كوشت كه له ريزى حه‌شدى شه‌عبى به ديل گرتبووى
دواى ئه‌وه‌ى دووشه‌ممه 7ى ئاب/ ئۆگستى 2017 ده‌ستگيريان كردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئێران بڵاويانكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش له سووريا ئه‌ندامێكى سوپاى پاسدارانيان كوشتووه، دواى ئه‌وه‌ى دووشه‌ممه 7ى ئاب/ ئۆگستى 2017 ده‌ستگيريان كردبوو.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه‌كانى ئێران ئه‌و پاسداره له ناوچه‌ى ته‌نفى نێوان سنوورى عێراق و سووريا ده‌ستگيركراوه.
پاسداره‌كه ناوى موحسن حججى و ته‌مه‌نى 25 ساڵه و سه‌ر به ده‌زگاى شه‌هيد كازمى بووه و له دايكبووى شارى نه‌جه‌ف ئابادى سه‌ر به پارێزگاى ئه‌سفه‌هانى ناوه‌ڕاستى ئێرانه و له بوارى بنياتنانى سه‌ربازگه‌كانى سوپاى پاسداران‌دا چالاك بووه.
رێكخراوى داعش وێنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه پێرێ كرايه سه‌ر ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له نزيك سنوورى عێراق و سووريا.
دواى هێرشه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ميليشياى كه‌تيبه‌كانى سه‌يد شوهه‌دا، رايگه‌ياند، فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا به توندى بۆمبابارانى پێگه‌ى كه‌تيبه‌كانى سه‌يد شوهه‌دايان له نزيك ئه‌و هێڵه سنووريه كردووه.
ئه‌و ميليشيايه له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ژماره‌يه‌كى زۆرى چه‌كداره‌كانيان كوژراون و بريندار بوون.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ياننامه‌يه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ره‌تيكرده‌وه هيچ هێرشێكى ئاسمانيان له‌و ناوچه‌يه ئه‌نجام دابێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ سێشه‌ممه 8ى ئاب/ ئۆگستى 2017، رێكخراوى داعش ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه دوێنێ كردبوويه سه‌ر ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌ى جمونه‌ى نزيك ته‌نف.



