"بارسێلۆنا پێكهاته‌كه‌ی پڕ له ئه‌ستێره‌ی نوێ ده‌كات"
دوو فه‌ره‌نسی و بهرازیلییهك ده‌هێنێته ریزه‌كانی
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا، له دوای رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا، شۆڕشێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، له هه‌وڵدایه هه‌ریه‌ك له عوسمان دیمبلی و تۆماس لیماری فه‌ره‌نسی و كۆتینیهۆیى به رازیلی بهێنێته ریزه‌كانی.
میدیاكانی ئیسپانیا به گه‌رمی نوێترین هه‌واڵ له باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له دوای ئه‌وه‌ی نێیمار به بۆندێكی 222 ملیۆن یۆرۆیی، رووی له‌یانه‌ی پارسییهكه كرد، ئێستا بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات، به‌و بڕه پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی نێیمار ده‌ستیكه‌وتووه، 3 یاریزانی دیكه بهێنێته ریزه‌كانی.
ئیداره‌ی بارسێلۆنا به نیازه، كۆتینهۆ به بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، عوسمان دیبملی به 100 ملیۆن یۆرۆ له دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و تۆماس لیمار به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ له مۆناكۆی فه‌ره‌نسی بكڕێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له وه‌رزی رابردوودا، جگه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا، نه‌یتوانی هیچ نازناوێكی دیكه وه‌چنگ بخات، بۆیه له وه‌رزی نوێ، بیر له به‌هێزكردنی خۆی ده‌كاته‌وه و به نیازه چه‌ند یاریزانێكی نوێ بۆ هێلی هێرشبه‌ر بهێنێته ریزه‌كانی.
دیاریترینی ئه‌و یاریزانانه‌ش كۆتینهۆی به‌رازیلیه بۆ شوێنی نێیمار، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانیش ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نێوان یانه كاتالۆنییه‌كه و كۆتینیۆ نزیك بووه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌ك نزیكدا ئاشكرا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی له هێلی هێرشبردن یاری بكات.