ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه ڕێز له یاریزانانی ریال مه‌درید بگرین
یاریزانانی بارسا ئاماده نین چه‌پڵه بۆ یاریزانانی ریال مه‌درید لێ بده‌ن
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی مه‌درید ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه وه‌ك نه‌ریتێك له یاری داهاتووی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، یاریزانانی بارسێلۆنا رێز له یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌گرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونه‌ته پاڵه‌وان، جه‌ختیان له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه یاریزانانی بارسا به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی له یاریزانانی مێره‌نگی ده‌كه‌ن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یاریزانانی بارسێلۆنا ئاماده‌نین رێز له یاریزانانی ریال مه‌درید بگرن.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای بردۆته‌وه، یاریزانانی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو پێشوازی له پاڵه‌وان ده‌كه‌ن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێگه‌ی سپۆرت، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه كه ئه‌رنیستۆ ڤاڵڤێردی ترسی له‌وه هه‌یه پێشوازیكردن وه‌ك پاڵه‌وان له ریال مه‌درید، كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌كانی دروست بكات، بۆیه به به‌رپرسانی یانه‌كه‌یان راگه‌یاندووه ئاماده‌نین پێش یارییه‌كه چه‌پڵه بۆ یاریزانانی ریال مه‌درید لێبده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هیچ یاسایه‌ك نییه كه یانه‌یه‌ك ناچار بكات چه‌پڵه بۆ یانه‌یه‌ك لێبدات كه بۆته پاڵه‌وان.
سه‌رچاوه‌كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه، كاتێك بارسێلۆنا له 2015 بووه پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، دواتر هیچ یانه‌یه‌ك پێشوازییه‌كی تایبه‌تی لێنه‌كرد.
له 2008 كاتێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید 3 ناسناوی برده‌وه، یاریزانانی بارسێلۆنا چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا، به‌ڵام هێشتا دیارنییه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كاتێك له یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بارسێلۆنا چه‌پڵه‌ی لێده‌دات یان نا؟