داعش له ئه‌وروپا ئه‌م چه‌كه هه‌رزانه به‌كارده‌هینێت
به ئاسانی به‌ده‌ستییان ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌مان سیناریۆ ترسناكه‌كه له ئه‌وروپا دووباره ده‌بێته‌وه، ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی، به‌بێ چه‌ك و مادده‌ی ته‌قینه‌وه، بووه‌ته چه‌كێكی كوشنده به‌ده‌ست رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانه‌وه.
تیرۆریستان له ئێستادا په‌ناده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه هه‌رزانه، به تایبه‌تیش له ئه‌وروپا، كه نابێته جێگه‌ی چاودێری هێزه ئه‌منییه‌كان و به ئاسانیش ئاشكرا نابێت، به‌ڵام له دوایین هێرشدا، كه دوێنێ له فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا، ته‌نها 6 سه‌رباز برینداربوون.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، له‌لایه‌ن گورگه وێڵه‌كانی داعشه‌وه ده‌كرێت، كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشن، كه له دووره‌وه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئاراسته ده‌كرێن و بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان رێنماییان پێ ده‌درێت، له‌و هێرشانه‌شدا، زۆربه‌ی جار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌كارده‌هێنرێت.
دیارترین ئه‌و هێرشانه‌ی به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ئه‌نجامدراون، هێرشه‌كه‌ی شاری نیسی فه‌ره‌نسا بوو، كه له رۆژی 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016 و له رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا، باستیل روویدا، بارهه‌ڵگرێك خۆی كێشا به ئاپۆره‌ی خه‌ڵك له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی، به‌هۆیه‌وه 84 كه‌س كوژران و 434 كه‌سیش برینداربوون، دواتر داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كه راگه‌یاند.
له 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، هێرشێكی هاوشێوه له بازاڕێكی فرۆشتنی دیاری جه‌ژنی سه‌ری ساڵ، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدرا، به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران و 58 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به هه‌مان شێوه رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند.
هێرشی له‌و شێوه‌یه له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویدیش ئه‌نجامدرا و رۆژی 7ی نیسان/ ئه‌پریلی رابردوو، بارهه‌ڵگرێك خۆی به بازاڕێكدا كێشا و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژران و 15ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها 25ی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، هه‌مان سیناریۆ له شاری هایدلبێرگی ئه‌ڵمانیا دووباره بووه‌وه و له رووداوه‌كه‌ش كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
رۆژی 23ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ، له‌سه‌ر پردی وێست مینیسته‌ری له‌نده‌نی پایته‌خت، ئۆتۆمبێلێك ژماره‌یه‌ك پیاده‌ڕۆی له‌سه‌ر پرده ئامانج و خۆی پێدا كێشان، له ئه‌نجامیشدا 3 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له نزیك ده‌روازه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، كوژرا.
دواتریش دوو رووداوی دیكه‌ی هاوشێوه له له‌نده‌ن روویدا، كه یه‌كێكیان نوێژخوێنانی مزگه‌وتێكی كرده ئامانج، له هه‌ردوو رووداوه‌كه‌شدا، یه‌ك كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه: SkyNews