توركیا نووسینگەیەكی دیكەی پێدانی ڤیزا لە كوردستان دەكاتەوە

كونسوڵی توركیا زانیاری دەخاتەڕوو

K24- ھەولێر

محەممەد عاكیف، كۆنسوڵی گشتی توركیا لە ھەولێر توركیا، بە كورستان24 راگەیاند، بۆ پێدانی ڤیزەی توركیا بە ھاووڵاتیانی پارێزگای دھۆك  لەمەودوا پێوسیت ناكات سەردانی ھەولێر بكەن و لێرەو لە رێگەی كۆمپانیای گێی وەی دەتوانن داوای ڤیزە بكەن، ئاماژەی بەوەشكرد دھۆك ھاوسنوورە لەگەڵ توركیا، بۆیە بۆ ئێمە گرنگە و ناوچەیەكی گرنگیشە.