كەركووك ھەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا لە بەغدا دەكات

داوای 2 ملیار دۆلار له‌ به‌غدا ده‌كات

K24 - كەركووك

بەغدا دوو ملیار دۆلاری کەرکووك قەرزدارە، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە ھەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکات لە دادگای فیدراڵی عێراق، بەھۆی نەناردنی شایستە داراییەکانیشەوە لە  کەرکووك، چەندین پڕۆژە بە تەواو نەکراوی راگیراون و کاریگەری خراپیشی لە سەر ھاووڵاتیان دروستکردووە، ئێستا تاکە سەرچاوەی داھاتی شارەکەش ئەو 10 ملیۆن دۆلارەیە کە مانگانە لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە رەوانە دەکرێت.