كۆنسوڵی گشتی توركیا: داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە لایەن وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە
"داوایەك لە خەڵكی كوردستان دەكات"
K24 - ھەولێر
كۆنسوڵی گشتی توركیا لە ھەولێر داوا لە خەڵكی كوردستان دەكات گوێ بە قسەكانی نێو تۆرە كۆمەڵایەتیەكان نەدەن لەبارەی گرتنی دەرگا سنوورییەكان.
محەمەد عاكیف، كۆنسوڵی گشتی توركیا لە ھەولێر، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 رایگیاند: "لەبارەی داخستنی دەروازەی سنووری لەلایەن توركیا، ھەندێك كەس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسە دەكەن و بابەت شرۆڤە دەكەن، ئەو جۆرە قسانە راست نین، تەنیا لێدوانی فەرمی بەرپرسانی توركیا باوەڕپێكراوە لەسەر ئەم پرسە".