ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران
كێوماڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵی كۆن به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
له پرۆسەی كێوماڵكردنی گەڕەكەكانی مووسڵی كۆن، لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بەرده‌وامە و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش‌یش له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدرالییه‌وه ده‌ستگیركران.
لیوا روكن، جەعفەر بەتات، سوپاسالار لەھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی دووپاتیكردەوە، ھێزەكانیان لە كێوماڵكردن و گەڕان و پشكنین بە دوای چەكدارانی داعش لە گەڕەكەكانی مووسڵی كۆن بەردەوامن و لەمچوارچێوەیەشدا، چەندین چەكداری داعشییان دەستگیركردووە.
ھەروەھا ئاماژەی بە بەردەوامی پاككردنەوەی ئەو ناوچانە لە بۆمب و تەقەمەنییە جێماوەكانی داعش كرد، لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەكان.
وێڕای راگه‌یاندنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری مووسڵ، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام پرۆسه‌ی كێوماڵكردن و دۆزیوه‌ته‌وه تۆنێله‌كانی داعش له‌و شاره، كاتی زۆر ده‌خایه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆمبه چێندراوه‌كان به ته‌واوی پاك نه‌كراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تا ئێستا به‌شێكی زۆری ئاواره‌كانیش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، چونكه به‌شێكی زۆری شاره‌كه، به هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ، وێران بوونه و پێویستییان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.