به ڤیدیۆ.. 7 یاریزان كێبڕكێ له‌سه‌ر خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن
كچه یاریزانێك له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه كێبڕكێ 6 پیاو ده‌كات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی 7 یاریزانی بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی 2017 ده‌ستنیشان كرد، له نێو به‌ربژێره‌كانیش یاریزانێكی ئافره‌تی تێدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 ئابی 2017، یۆێفا ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ راگه‌یاند، كه تێیدا دوو یاریزانی ریال مه‌درید بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ململانێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش ئه‌م حه‌وت گۆڵه‌یه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر كراون.
1ـ گۆڵی كاسێمیرۆ یاریزانی ریال مه‌درید له دژی ناپۆلی له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه.
2ـ گۆڵه‌كه‌ی جۆردی ئامبۆلای یاریزانی بارسێلۆنا له دژی دۆرتمۆند له چامپیۆنزلیگی لاوانی ئه‌م وه‌رزه.
3ـ گۆڵه‌كه‌ی مووسا سۆ، یاریزانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه له یۆرۆپا لیگ له دژی مانچێسته‌ر یونایتد.
4ـ گۆڵه‌كه‌ی دانیێلا ساباتینۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له یۆرۆی خانمانی 2017 له دژی ئیتاڵیای تۆمار كرد.
5ـ گۆڵه‌كه‌ی كیڤن فریسێنبیچله‌ری هێرشبه‌ری یانه‌ی ئوستریا ڤییه‌نا له دژی ئاستانا تۆماری كرد.
6ـ گۆڵه‌كه‌ی ماركۆ ئاسێنسیۆی یاریزانی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یۆرۆی لاوانی 2017 له دژی مه‌كدۆنیا تۆماری كرد.
7ـ گۆڵه‌كه‌ی ماریۆ ماندزۆكیچ هێرشبه‌ری كرواتی یانه‌ی یوڤێنتۆس له دژی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵگری خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی دوو وه‌رزی رابردوو له لیسته‌كه نابینرێت، ئه‌م 7 یاریزانه‌ی كه ئێستاش به‌ربژێر كراون باشترینیان به ده‌نگی هانده‌ران تا 29ـی ئه‌م مانگه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
بۆ بینینی هه‌ر 7 گۆڵه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن