ميسر و ئه‌رده‌ن: ريفراندۆمى كوردستان پرسێكى ناوخۆييه
ئه‌وان پشتيوانی له هه‌ر كارێك ده‌كه‌ن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كاندا بێت
K24 – هه‌ولێر:
میسر و ئه‌رده‌ن ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به پرسێكی ناوخۆیی عێراق وه‌سف ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانیدا له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌وان پاڵپشتی له هه‌ر كارێك ده‌كه‌ن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كاندا بێت و هه‌روه‌ك ببێته هۆ‌ی دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
هاوكات باڵیۆزی میسر له عێراق عه‌لا مو‌سا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌یوه‌ندی به عێراقییه‌كان خۆیانه‌وه هه‌یه.
گووتیشی: پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن.