مۆراتا: ته‌نیا 15 خولهك یاریم كرد، كه‌چی ره‌خنه‌كان خه‌ریك بوو بمكووژن
"له ریال مه‌درید له بارودۆخێكی قورس‌دا بووم، بۆیه ده‌بوو هه‌ر بڕۆم"
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، دیدارێكی كورتی ئه‌لڤارۆ مۆراتا هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا نیگه‌رانه له‌و هه‌موو ره‌خنانه‌ی كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی لێدانێكی سزا له له‌نده‌ن رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
ئه‌لڤارۆ مۆراتا كه له هاوینی ئه‌مساڵ به 80 ملیۆن یۆرۆ له ریال مه‌دریده‌وه روویكرده چێڵسی و بووه گرانبه‌هاترین یاریزانی ئیسپانی، له‌ده‌ستپێكی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه لێدانێكی سزای له جامی قه‌ڵغانی ئینگلاند له‌ده‌ستدا كه به‌هۆیه‌وه یانه‌كه‌ی ناسناوێكی له‌ده‌ستچوو و ئارسێناڵ بووه پاڵه‌وان.
مۆراتا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من ته‌نیا به‌شداری دوو یاریم كردووه و ته‌نیا 15 خولهك یاریم كردووه، كه‌چی خه‌ریكه ره‌خنه و فشاره‌كان دهمكووژن، له كاتێكدا من ده‌زانم چیده‌كه‌م و له ئاست و داهاتووی خۆم دڵنیام.
مۆراتا له باره‌ی نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ چێڵسی ده‌ڵێت: راسته هه‌ندێك جار نرخ و به‌های گواستنهوهكهت ئه‌گه‌ر به‌رز بێت، ئه‌ركت قورس‌تر ده‌كات و جۆش و خرۆشت پێده‌به‌خشێت.
مۆراتا ده‌شڵێت: ئه‌م هاوینه بۆمن زۆر سه‌یر بوو، چونكه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید مه‌شقم ده‌كرد، دواتر چاره‌نووسم له چێڵسی گیرسایه‌وه و وه‌ك پێویستیش له‌گه‌ڵ بلووز مه‌شقم نه‌كرد، پاشان خوگونجاندن له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی وه‌ك ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی كه پڕه له ته‌كتیك، كاتی خۆی پێویسته.
ئه‌لڤارۆ مۆراتای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، پێشتر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید دوو ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: من من له ریال مه‌درید له بارودۆخێكی قورس دا بووم، بۆیه پێویست بوو له ریال مه‌درید بڕۆم و ماڵه‌كه‌م جێبهێڵم كه چه‌ندان ناسناوم له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم له یانه‌ی شایانه بردۆته‌وه.
