بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ رێككه‌وتوون

لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی گۆڕان و كۆمه‌ڵن

K24 - سلێمانی:

دوای دوو ساڵ لە چاوەڕوانی لە ناکۆکيیەکانی نێوان لایەنەکانی باشووری کوردستان, رەنگە بۆ ھەفتەی ئايیندە پێ بنێتە قۆناغێکی نوێ و بەمەبەستی ھەنگاو نان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان, ھەروەھا ھەنگاو نان بەرەو یەک ھەڵویستی لەسەر پرسە نیشتمانيیەکان.

بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانیش له‌و بڕوایه‌دان، تەنھا پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت ئاشتەوايی سیاسی نێوان لایەنەکان دروست بکات لە بڕیاریدان لەسەر پرسە نیشتمانيیەکان.

دوای دوو ساڵ لە چاوەڕوانی، خەریکە پەرلەمانی کوردستان دەرگاکەی بەڕووی ئەندامەکانیدا ده‌كرێته‌وه‌ و دانیشتنەکانی وەکو پێشوو دەستپێدەکاتەوە، چونکە ھەریەک لە یەکێتی و پارتی و یەکگرتوو وھەندێک لەلایەنەکانی دیکە, ئامادەکاری تەواویان کردووە و  بڕیاریانداوە کەتا 14 مانگ دەبێت پەرلەمان بگەڕێتەوە  دۆخی جارانی.

‌ئێستا ھەمووان چاویان لەسەر گۆڕان و کۆمەڵە, بۆ ئەوەی بزانن چ بڕیارێک دەدەن و  بەشداری لە کاراکردنەوەی پەرلەماندا دەکەن یاخود نا.

بەوتەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلاميیش بێت, تا لایەنەکان بەم شێوەیەی ئێستا ناکۆک بن, ئەوەندە زياتر زیان بەپرسە نیشتمانیەکان دەگات، نایشیاریتەوە ئێستا دەرفەتێکی زێڕَین لەپێش تەواوی لایەنەکاندایە, بۆ ئەوەی کوردستان لەم دۆخە چەق بەستووە رزگار بکەن و بگەنە رێكکەوتن.