کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا دەستیپێکرد
بهر لهوهی بچنه بهغدا لهگهڵ سهرۆك بارزانی كۆدهبنهوه
K24 - ههولێر:
ماجید عوسمان، نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە شاندی دانووستاندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، شاندی دانووستاندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
گوتیشی: "لە سەردانەکەماندا بۆ بەغدا لەسەر پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبینەوە".
ههروهها گوتی: "لە کۆبوونەوەکانیاندا بەڕاشکاوی بە بەرپرسانی عێراق دەڵێن هەرێمی کوردستان بڕیاری سەربەخۆبوونی داوە".
کەمێک لەمەوبەریش بەسەرپەرشتی فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی شاندی دانووستاندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا دەستیپێکرد.