هانده‌رانی ریال مه‌درید له باره‌ی زێدانه‌وه هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
ریال مه‌درید سووپرایزی گه‌وره‌ی بۆ زێدان ئاماده كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه به فه‌رمی زێدان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ كردۆته‌وه و مووچه‌كه‌شی به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 ئابی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو پارێزگاریكردن له زێدان گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 3 وه‌رزی دیكه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 8 ملیۆن یۆرۆ درێژ كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێرانی ریال مه‌درید بڕیاریانداوه به‌هۆی ئه‌نجامه باشه‌كان و ناسناوه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه، پاداشتی ماددی زیاتر پێشكه‌شی زیزۆ بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئاس، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌موو رێككاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زێدانی ته‌واو كردووه، بڕیاریانداوه پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا به فه‌رمی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته تازه‌كه‌ی زێدان بڵاو بكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند، كاركردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له گرێبه‌ست و مووچه گرینگتره.
زێدان له یه‌كه‌مین وه‌رزی كاركردنی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، توانی ناسناوی لالیگای وه‌رزی رابردوو دوای 4 ساڵ بۆ ریال مه‌درید بباته‌وه، هه‌ڵبه‌ت پارێزگاری له ناسناوی چامپیۆنزلیگ كرد، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپاشی بۆ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا.