پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا

داعش لە چەند گوندێك ھێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە

K24 - كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لە باشووری داقوق شكستی بە ھێرشێكی چەكدارانی داعش ھێنا و گورزێكی كوشندەیان لێدان".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "چەكدارانی داعش لە گوندەكانی ئەلبومحەمەد و تەل حەمە ھێرشیان كردوووەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەتەوە و ھێرشەكەیان تێكشكاندووە".

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی 11 ئەم مانگە داعش ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە ھەمان سنوور، وەك ھەمیشە پێشمەرگە شكستی بە ھێرشەكەی داعش ھێنا".