سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دیداره‌كه‌ به‌ ناوونیشانی ریفراندۆم و چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به‌ ناوونیشانی ریفراندۆم و چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان به‌ سپۆنسه‌ری میدیای كوردستان 24 له‌ رۆژانی 14 و 15 ئاب، له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دیداره‌كه‌، دانیشتنی یه‌كه‌م له‌ ژێر ناونیشانی ئاماده‌سازییه‌كان بۆ ریفراندۆم، به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ، محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و عوسمان ده‌شتی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دانیشتنی دووه‌می رۆژی یه‌كه‌میش، به‌ ناوونیشانی قۆناغی دوای ریفراندۆم تاكو راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ به‌شداری هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێبواری تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێژی زانسته‌ سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دانیشتنی سێیه‌می دیداره‌كه‌، كه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ ناوونیشانی قۆناغی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نه‌رمین عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دانیشتنی چواره‌می دیداره‌كه‌، كه‌ له‌ رۆژی دووه‌م و به‌ناوونیشانی  پێكهاته‌كان و ریفراندۆم، به‌ به‌شداری ئایدن مه‌عروف، په‌رله‌مانتاری پێكهاته‌ی توركمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژمیۆ هه‌كاری، سكرتێری گشتی پارتی بێت نه‌هرێنی دیموكراسی، خدر دۆملی، چالاكوانی مه‌ده‌نی، شێخ ریاز دانوك عوبێدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای مووسڵ و فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت