به فه‌رمی بارسێلۆنا سێیه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی راگه‌یاند
بارسێلۆنا ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بڵاو كرده‌وه
بارسێلۆنا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی پاوڵینهۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی گوانژۆی چینی به 40 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 ئابی 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی گواستنه‌وه‌ی پاوڵینهۆی به گرێبه‌ستێكی 4 وه‌رزه به بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند، 120 ملیۆن یۆرۆی كردۆته مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه به فه‌رمی ئه‌و یاریزانه له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 13:15 خوله‌ك به میدیاكان ده‌ناسێنێت، دواتر له هه‌مان رۆژ له كاتژمێر 13:45 خوله‌ك پرێس كۆنفرانسێكی تایبه‌ت بۆ پاوڵینهۆ ده‌كرێت.
پاوڵینهۆی 28 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2010 روویكرده یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، دوای دوو وه‌رز یاریكردن له پرێمه‌رلیگ به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها به‌ره‌و خولی چینی كۆچی كرد، پاوڵینهۆ له ماوه‌ی ئه‌م دوو وه‌رزه له خولی چینی 67 ئه‌نجام داوه، 11 گۆڵی كردووه.
