كۆمیسیۆن: ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی له كاتی خۆیاندا ئه‌نجام ده‌درێن
به دوو نووسراو ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له واده‌ی دیاریكراوی خۆی، له 25ی ئه‌یلوولی داهاتوو.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كۆمیسیۆن دوو نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، وێڕای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كاتی خۆیدا، ئاماده‌یی ته‌واوییان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 1ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بده‌ن.
.jpg)
