به‌فه‌رمی سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر كریستیانۆ دا سه‌پا

به‌فه‌رمی سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر كریستیانۆ دا سه‌پا

دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا پاڵی به‌ ناوبژیوان نا، به‌ فه‌رمی سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 14 ئابی 2017، لێژنه‌ی سزادانان له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، كریستیانۆۆی بۆ 5 یاری سڕ كرد.

به‌ فه‌رمی كریستیانۆ به‌شداریی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ناكات، هه‌ڵبه‌ت له‌ 4 یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگاش بێبه‌ش ده‌بێت و به‌رامبه‌ر یانه‌كانی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا، ڤالێنسیا، لیڤانتی و ریال سوسیداد یاری ناكات.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌م ره‌فتاره‌ی كریستیانۆ به‌ بڕی 1750 هه‌زار یۆرۆ سزا دراوه‌، كریستیانۆش به‌ 3805 هه‌زار یۆرۆ سزای پێبژاردنی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه‌.

کریستیانۆ له‌ یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، دوای ئەوەی گۆڵی دووەمی بۆ ریال مەدرید کرد درێسەکەی لەبەر کردەوە و کارتێکی زەردی وەرگرت، دواتر بەهۆی کەوتنی لە ناوچەی سزای بارسێلۆنا کارتێکی دیکەی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە و بە کارتی سور لە یارییەکە کرایە دەرەوە، ئەمەش دۆنی تووڕەکرد و پاڵی بە ناوبژیوانەوە نا.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ باره‌ی سزادانی كریستیانۆ
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ باره‌ی سزادانی كریستیانۆ