هه‌واڵێكی مه‌ترسیدار له باره‌ی مێسی بڵاو ده‌بێته‌وه
رۆژنامه‌نووسێك ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا
رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیا، ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا و رایگه‌یاندووه كه هێشتا مێسی به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردۆته‌وه و نایه‌وێت بڕیاری به‌په‌له بدات.
دوای شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، ئا‌لبێرت رۆجێ رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیایه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا مێسی به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه مێسی به‌هۆی لاوازی ئیداره‌ی یانه‌كه بیر له رۆیشتن ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه تائێستا رازینه‌بووه و تائێستاش مێسی واژۆی له‌سه‌ر كاغه‌زی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه و ئه‌م بابه‌ته‌ی به هه‌ڵواسراوی هێشتۆته‌وه.
ئا‌لبێرت رۆجێ به ره‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنییه، به‌وه ناسراوه كه زۆرترین هه‌واڵ و زانیاری له باره‌ی بارسێلۆنا به دروستی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دوور نییه به‌هۆی خراپی ئیداره‌ی یانه‌ی بلاوگرانا، بارسا مێسیش له‌ده‌ست بدات.