شاسوار عه‌بدولواحيد: رۆشنبيران و رۆژنامه‌نووسان قه‌ڵه‌مفرۆش و مارى سڕن
ئه‌وانه‌ى پشتيوانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن به قه‌ڵه‌مفرۆش وه‌سفيان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌نى كه‌مپينى نا بۆ سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆمى كوردستان، شاسوار عه‌بدولواحيد له وتارێكدا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر توێژى رۆشنبير و رۆژنامه‌نووس و ده‌سته‌بژێرى كۆمه‌ڵگه و ئه‌وانه‌ى پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆم ده‌كه‌ن به "قه‌ڵه‌مفرۆش و مارى سڕ" ناوى بردوون.
له نووسينه‌كه‌يدا شاسوار، نووسيويه‌تى: "رۆشنبیرەکان و رۆژنامەنوسان و قەڵەمفرۆشان و نوخبەیش بەشێکن لە سیستەمی سیاسی ئێستا و فریودانی کۆمەڵگە،.. بەشی هەرە زۆری (جگە لە چەند دانەیەکی زۆر زۆر کەمی) رۆشنبیر و نوسەر و رۆژنامەنوس و خەڵکانی خاوەن قەڵەم و نوخبە, بونەتە بەشێک لەم سیستەمە سیاسییە و بەشێکی دانەبڕاون لەم حیزبانە و لە تەرویجکردن بۆ فیکری حیزبەکان و بە تەواوی بونەتە ئامرازی پروپاگەندەی ئەم حیزبانە وهێشتنەوەی دۆخی کوردستان وەک ئێستا".
شاسوار هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبيرانهى كورد، كه شوێن كهمپينهكهى نه‌كه‌وتوون و نه‌بوونه‌ته به‌شێك له دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه "له‌سه‌ر فرۆشتنى قهڵهمهكانيان ده‌ژين" و نووسيويه‌تى: "بەشی زۆریان کەسابەتەکەیان لەسەر فرۆشتنی قەڵەمەکانیان و پۆستەکانی فەیسبوکیانە, زۆر لە ترسی ئەوەدان ئەمەیان لێ تێک بچێت و ئەو بەرژەوەندیانەیان نەمێنێت, بۆیە بە هەموو توانایەکیانەوە بەرگری دەکەن لەم حیزبانە".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئەم نوخبەیە وەک ماری سڕ وان, جار جارە عاتیفەی خەڵی دەجوڵێنن و لە ژێریشەوە جوڵە دەخەنە ناو گیرفانیانەوە و گەرمی دەکەنەوە".
له به‌شێكى ديكه‌ى نووسينه‌كه‌يدا رێكخه‌رى كه‌مپينى دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ى له رۆشنبيران و نووسه‌رانى كورد كردووه و نووسيويه‌تى: "خۆرێکی نوێ سەری هەڵدا لە کوردستان, کە جێی ئەم قەڵەمفرۆشانەی تیا نابێتەوە".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه شاسوار عه‌بدولواحيد، كه پێشتر به وه‌رگرتنى پاره له نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق، زه‌وتكردنى مافى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند، قۆرخكردنى پانتاييه‌كى فراوانى زه‌وى تۆمه‌تباركراوه و چه‌ند كه‌ناڵێكى ميديايى هه‌يه كه‌وتووه‌ته دژايه‌تيكردنى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپينێكى راگه‌ياندووه.