بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری ئیدارەی راپەرینی هه‌ژاند
زیانی گیانی نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.8 پله، سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینی گرته‌وه و دانیشتووانی رانیه و قه‌ڵادزێش هه‌ستییان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان 24ی راگەیاند، كاتژمێر 8 و 35 خوولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3 و پۆینت 8, سنووری ئیدارەی راپەڕینی گرتەوە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوەنەبوو.
ھاووڵاتیان لە ھەردوو قەزای رانیە و قەڵادزێ و شارەدێكانی سنوورەكە ھەستییان بە بومەلەرزەكە كردووە و تووشی دڵەراوكێ ھاتوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام چه‌ند خانووێك به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه، درزیان بردووه.