داوای رەخساندی ھەلیكار لە كۆمپانیاكانی نەوت دەكرێت
"كۆمپانیاكانی نەوت پابەندی بەڵێنەكانیان نین"
K24 - گەرمیان
دانیشتووانی گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی كفری له دژی جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی كۆمپانیاكانی نه‌وت لەو ناوچەیە خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و داوای دامه‌زراندن و ده‌رفه‌تی كار له كۆمپانیاكان دەكەن، ئەوان دەڵێن، كۆمپانیاكان لەبه‌رامبه‌ر ئه‌و سووده‌ی له ناوچه‌كانیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، دەبوایە پشكی ئەوانیشی تێدا بێت، بەڵام پابەندی بڕیارەكەیان نەبوون.