هانده‌رانی ریال مه‌درید له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووپه‌ری ئیسپانیا له خوله‌كی 7 سووپرایزه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كه‌ن
ئه‌م سووپرایزه‌ی هانده‌ران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانانی بارسێلۆنا دروست ده‌كات
هاندەرانی ریال مەدرید دەیانەوێت لە یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپەری ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولەکی حه‌وت بە بەرزکردنەوەی بانەری ژمارە حه‌وت پشتگیری لە رۆناڵدۆ بکەن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 ئابی 2017، رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە كه دەستەی هاندەرای مێرنگی خۆیان بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا بە شێویەکی جیاواز ئامادە کردووە و دەیانەوێت لە خولەکی 7 بە بەرز کردنەوەی بانەری ژمارە حه‌وتی کریستیانۆ، وەک نارازییەک بەرامبەر هەڵەکانی ناوبژیوان لە یاری چوون دوور خستنەوەی رۆناڵدۆ کاردانەوەیان هەبێت.
ریال مەدرید سبه‌ی شەوی چوارشەممە کاتژمێر 12:00ـی شه‌و به كاتی کاتی هەولێر میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.
کریستیانۆ له یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، دوای ئەوەی گۆڵی دووەمی بۆ ریال مەدرید کرد درێسەکەی لەبەر کردەوە و کارتێکی زەردی وەرگرت، دواتر بەهۆی کەوتنی لە ناوچەی سزای بارسێلۆنا کارتێکی دیکەی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە و بە کارتی سور لە یارییەکە کرایە دەرەوە، ئەمەش دۆنی تووڕەکرد و پاڵی بە ناوبژیوانەوە نا، دواتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به 5 یاری سڕكردن سزای كریستیانۆی دا.
.jpg)