عه‌بادى: دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان دۆستانه بوو
گفتوگۆى زياتر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، دانووستانهكانيان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان دۆستانه بووه.
عه‌بادى گوتيشى: چه‌ندين مادده‌ى ده‌ستوورى جێبه‌جێ نه‌كراوون و پێويسته جێبه‌جێ بكرێت.
شاندى هه‌رێمى كوردستان، كه له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆمه‌وه راسپێردرابوون بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دوێنێ گه‌يشته به‌غدا.
شانده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى ديكه‌ى عێراقى كۆبوونه‌ته‌وه.
حه‌يده‌ر عه‌بادى ئه‌وه‌شى وت: هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆ و بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆى زياتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: گفتوگۆى ئه‌مجاره‌مان چڕ‌و پڕ‌و راشكاوانه بوو.