ئۆتۆمبێلێك له بارسێلۆنا خۆی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیدا ده‌كێشێت
به ڤیدیۆ.. شوێنی رووداوه‌كه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێكی ڤان "مینی باس" سپی، له شاری بارسێلۆنای ئیسپانی، خۆی به هاووڵاتییانی پیاده‌ڕۆدا ده‌كێشێت و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی لاس رامبلاسی ناوه‌ڕاستی شاری بارسێلۆنا روویداوه و هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ردوو وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆی شاره‌كه‌یان ده‌اخستووه و ناوچه‌كه‌شیان گه‌مارۆ داوه.
پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش رای كردووه.