منداڵه ئێزدییه ئازادكراوه‌كه‌ی مووسڵ به خێزانه‌كه‌ی شادبووه‌وه
گه‌یشته كه‌نه‌دا و سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات
K24 - كه‌نه‌دا:
مێردمنداڵه ئێزدییه ئازادكراوه‌كه‌ی مووسڵ، گه‌یشته شاری وینیپێگی كه‌نه‌دا و به دایك و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی شادبووه‌وه.
عیماد مشكۆ ته‌مۆ، مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵانه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرا و ماوه‌ی سێ ساڵ له شاری مووسڵ، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا مایه‌وه.
له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵی كۆن، عیماد توانی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رابكات و خۆی راده‌ستی سه‌ربازانی سوپا بكات، هه‌رچه‌نده به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستی بریندارببوو.
.jpg)
ئێستا عیماد گه‌یشتووه‌ته لای دایكی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له كه‌نه‌دا، ئه‌و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی، سوپاسی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا و ستیڤ مامانی سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادكردنی منداڵانی كریستیان و ئێزدیی ده‌كات له عێراق.
دوای رزگاربوونی عیماد، ستیڤ مامان، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێردمنداڵه بتوانێت بگاته‌وه لای دایكی له كه‌نه‌دا.
عیماد ده‌ڵێت: "زۆر دڵخۆشم، زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م، كه به‌شدارییان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كرد بۆ ئه‌وه‌ی به دایكم و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م بگه‌مه‌وه، سوپاس كه‌نه‌دا".
نۆفه زه‌غله‌ی دایكی عیماد، به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه له فڕۆكه‌خانه چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد، كه ماوه‌ی سێ ساڵ بوو نه‌یبینیبوو.
1.jpg)
دایكی عیماد، نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له ئێستا، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كوڕه‌كه‌ی به زیندوویی بینیوه‌ته‌وه.
دایكی عیماد و له‌گه‌ڵ چوار له منداڵه‌كانی، نزیكه‌ی شه‌ش مانگه گه‌یشتوونه‌ته كامپێكی په‌نابه‌ران له كه‌نه‌دا، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
جین نیكۆلاس بیوز، كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كه‌نه‌دا ده‌ڵێت: "كه‌یسی عیماد، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كاركردنی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا بۆ په‌نابه‌ران".
2.jpg)