تره‌مپ یه‌كێك له پۆسته هه‌ستیاره‌كانی كۆشكی سپی ده‌داته ئه‌و خانمه شۆخ و شه‌نگه
متمانه‌ی تره‌مپى به‌ده‌ستهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریداوه، ئه‌نتۆنی سكارامۆچی له پۆسته‌كه‌ی لابدات، كه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانه و له جێگه‌ی ئه‌و، خانمێكی شۆخ و شه‌نگ، كه پێشتر نمایشكار و ئه‌كته‌ر بووه، ده‌ستنیشان كردووه.
تره‌مث، هۆپ هیكسی شۆخ و شه‌نگ، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و رایگه‌یاندنی كۆشكی سپی داده‌مه‌زرێنێت، دواى ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو، كه ته‌نها ماوه‌ی 10 رۆژ بوو له‌و پۆسته ده‌ست به‌كار ببوو، به بیانووی به‌كارهێنانی وشه و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی, له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
هیكس ته‌مه‌نی 28 ساڵه، پێشتر له كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندی گشتی سه‌ر به كۆمپانیاكانی ئیڤانكا تره‌مپ بۆ جلوبه‌رگ كاریكردووه، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كه كورت و به خێرایی بووه‌ته ئه‌ندامێكی تیمه‌كه‌ی تره‌مپ و له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیشدا، وه‌كو سكرتێری راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستبه‌كاربووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له تره‌مپ، كه بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی لێدوانی داوه، هۆپ هیكس وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی كۆشكی سپی ده‌ست به‌كاربوو، به‌ر له‌وه‌ی ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیییه‌كان و راگه‌یاندن له كۆشكی سپی.
تره‌مپ و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندییه‌كان
یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له ئیداره‌ی تره‌مپ، مایك دۆبك بوو، كه مانگی مایۆ/ ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ چه‌ند جارێك ره‌خنه‌ی ئاراسته كرد.
هه‌رچی ئه‌نتۆنی سكارامۆچییه، كاتێك دوورخرایه‌وه، ته‌نها 10 رۆژ بوو له‌و پۆسته ده‌ستبه‌كاربوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاوی بۆ فه‌رمانبه‌ر و هاوكارانی به‌كارهێنابوو.
دواى ئه‌وانه‌ش، بڕیاره هۆپ هیكس، وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، له كۆشكی سپی ده‌ربكه‌وێت.
به پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشوو، هیكس زۆر كه‌م چالاكی هه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زۆر كه‌م له توویته‌ر سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه و كه‌میش لێدوان ده‌دات، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه له‌و كێشانه دووربكه‌وێته‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی تووشی بوونه.

تره‌مپ له ساڵی 2014 چاوی به‌و كارمه‌نده كه‌وت، كه له كۆمپانیای ئیڤانكای كچی كاری ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو متمانه‌ی تره‌مپ به‌ده‌ستهێنا و بووه یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژارد، دواتریش توانی كێبڕكێی ئه‌ندامان و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی ئه‌وسای هه‌ڵمه‌ته‌كه و فه‌رمانبه‌رانی ئێستا كۆشكی سپی بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه نزیكه‌كان، هيكس كه‌سێكی به‌هێزه و توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان رۆژنامه‌وانان و تره‌مپ به پته‌وی بهێڵێته‌وه، هاوكات به وردییه‌وه ئه‌و كاتانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه پێویسته لێدوان بدات و ده‌زانێت پێویسته له‌سه‌ر چ بابه‌تێك قسه بكات.
پێشتر ئیڤانكا تره‌مپ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" له باره‌ی هۆپ هیكس گوتی: "باوكم حه‌ز ده‌كات متمانه‌ی كارمه‌نده‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، هيكسیش ئه‌و متمانه‌یه‌ی به‌ده‌ستهێناوه".
وه‌سفكردنی هیكس به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو تره‌مپ له لێدوانێكدا خۆی به "به‌خته‌وه‌ر" زانیوه كه هیكس كاری بۆ ده‌كات، به‌و پێیه‌ی توانایه‌كی باشی پێشبینیكردنی هه‌یه و به‌رده‌وام په‌یامه‌كانی به روونی ده‌گه‌نێت و ئامۆژگارییه‌كانیشی له‌سه‌رخۆ ئاراسته ده‌كات.
هۆپ هیكس له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا, وه‌كو نمایشكاری كۆمپانیای فۆرد و براندێكی پێڵاو كاری كردووه، له قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندیشدا، له كه‌ناڵی نۆكلۆدیان به‌رنامه‌ی منداڵانی پێشكه‌ش كردووه.