تره‌مپ گه‌وره‌ترین راوێژكار و شاره‌زای ستراتیژی كۆشكی سپی دوورخسته‌وه
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی: پێویست ناكات چیدیكه بانۆن له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ستیڤ بانۆنی گه‌وره راوێژكار و شاره‌زای ستراتیژیی ئاسایی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكای له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له سه‌ر زاری به‌رسێكی باڵای كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌مه‌ودوا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامی بدات.
پێشتر به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له‌و بڕوایه‌دابوون، ئه‌و پۆسته بۆ كه‌سێك وه‌كو بانۆن زۆره و توانای بڕیاردانیشی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا نییه.
ستیڤ بانۆن پێشتر سه‌رۆكی وێبسایتی بریتپارت نیوزی هه‌واڵی بوو، كه له راستڕه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، دواتریش بوو به ئه‌ندامی تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ.
به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپیش رایگه‌یاند، دوای رۆیشتنی مایكل فلین، راویژكاری یه‌كه‌می ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆنالد تره‌مپ، چیدیكه پێویست ناكات ستیڤ بانۆن له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا بمێنێته‌وه.